ئازاد محەمەد ئەمین: سەرباری گرانكردنی نرخی كارەبا نەتوانرا موەلیدە لاببرێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی كارەبا لە سیتییەكان لە هەولێر گرانترە لە سلێمانی و دەشڵێت، ئەو كارەبایەی بۆ سیتییەكان دابینكراوە لەسەر حسابی گەڕەكەكان بووە.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، وەكو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە فەرمی ناڕەزایەتیمان لە گرانكردنی نرخی كارەبا دەربڕیوە و گرانكردنی نرخەكەی بە رێكاری یاسایی رەتیدەكەینەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی، “وەزارەتی كارەبا حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە هەڵەدا بردووە و سەرباری گرانكردنی نرخی كارەبا نەتوانرا موەلیدە لاببرێت”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی هۆشداریدەدات لە زیادبوونی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە

بابەتی دواتر

د. ئەحمەد ئەنوەر: ئەو كەسانەی بەپلەی باڵا خانەنشینبوون و شایستە نەبوون پلەكەیان لێوەرگیراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share