چەند بڕیارێك لەبارەی لێخۆشبوون لە باج دەركرا

بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە لابردنی باجی سەر نانەواخانە و سەموونخانەكان و دەشڵێت، “بڕیاری لابردنی 10%ی باجی سەر چێشتخانە و رێستۆرانت و هۆتێلەكان و 5%ی باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەكانیش درا”.

كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە لابردنی 10%ی باجی سەر چێشتخانە و رێستۆرانت و هۆتێلەكان و لە هەمانكاتدا لابردنی باجی سەر نانەواخانە و سەموونخانەكان كە لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە.

وتیشی، “بڕیاردراوە بە لابردنی 5%ی باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەكان و باجی كڕین و فرۆشتنی زەوی كە پێشتر 2%ی باج وەرگیراوە رادەگیرێت تا ئەو كاتەی لە پەرلەمانی كوردستان یاساكە هەمواردەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاربوو قەرزی پێبدەنەوە
دوو ساڵە بڕیاری كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ مووچەخۆران جێبەجێنەكراوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەت دوو ساڵی تەواو پارەی مووچەخۆران قەرزدارە، بەڵام ئامادەنییە ئەژمێرێكی بانكییان…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لە كەركوك: سكاڵامان پێنەگەیشتووە كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە كەركوك رایدەگەیەنێت، هیچ پێشێلكاری یان سكاڵایەكیان پێنەگەیشتووە لەمیانەی دەنگدانی تایبەت كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن بووبێت،…
Total
0
Share