بۆ وەرگرتنی نەوت هاوڵاتیانی چەمچەماڵ ئاگاداردەکرێنەوە

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ئەمڕۆ نەوتیان وەرنەگرتووە، دەتوانن سبەینێ وەریبگرن.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە ئەو هاوڵاتیانەی ئەمڕۆ سێشەممە نەوتیان وەرنەگرتووە سبەی چوارشەممە نەوت دابەشدەکرێتەوە و دەتوانن وەریبگرن.

ئاماژە بەوەش دەکات، دابەشکردنی نەوت بەکارتی زیرەکی نەوتە و بڕی 104هەزار دینار لە بەرامبەر بەرمیلێک نەوتدا لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێکدا بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، لەکاتێکدا ئەو نرخە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 30 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی بۆ شاندێکی ئەمریکی: ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوان گومان لە نێردەکان دروست ناکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، “ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوانی بادینان و خراپ…
Total
0
Share