هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە و پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت، “چەند كێشەیەكی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغداد سەریهەڵداوە”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ناردنی پشكی هەرێم پەیوەستە بە پابەندییەكانی هەرێمی كوردستان كە دەبووایە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكات ئێستا رۆژانە بە پێی بە دواداچوونەكانمان 80 هەزار بەرمیل نەوت رادەستدەكرێت و پرسی داهاتە نانەوتییەكانیش كێشەیەكی دیكەیە لە نێوان هەردوولادا.

ئاشكراشیكرد، ئێستا قەرەبووەكەی توركیاش لەسەر هەرێمی كوردستان بووەتە كێشە كە توركیا و عێراق دەیانەوێت هەرێم ئەو قەرەبووە بدات و لە حاڵەتێكدا ئەگەر پابەندییەكە بخرێتە ئەستۆی هەرێم ئەوا لە پشكەكەی كە لە عێراقەوە بۆی رەوانەدەكرێت دەبڕدرێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، پێویستە لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەبێت و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش وابەستەی ئەو رێككەوتنانەیە كە چێوەی هەماهەنگی پێشتر ئەنجامیداوە.

بابەتی پێشتر

بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكەنەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆنگرەیەكی سەركەوتوو و یەكگرتوو ئەنجامدەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەکان و هاڕینی ترش بەشێوەیەکی ناتەندروست، لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا و دەستبەسەر نزیکەی چوار تۆن ترشی…
Total
0
Share