دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کاتی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکارانی ڕاگەیاند و ئاشکراشیکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا مانگی شەشیش دابەشدەکەن.

پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەرماڵەی مانگی شەش دابەشدەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023.

لە سلێمانی چەند مانگێکە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە، بەڵام خوێندکارانی زانکۆکانی هەولێر چەند جارێک بەهۆی دابەشنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و داوادەکەن هاوشێوەی زانکۆی سلێمانیی لێبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەران: حکومەتی هەرێمی کوردستان حەزدەکات قەرزەکان زۆربێت بۆ ئەوەی نەیداتەوە

وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە بزۆرترین بڕەپارە قەرزاری بەڵێندەران بێت، تاوەکو نەیداتەوە. ژین عەبدوڵا،…
Total
0
Share