سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لە 2021دا گێچەڵی سێکسی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ژن زیادیکردووە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگا ڕۆژنامەوانییەکان لە ساڵی 2021دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا حاڵەتەكانی گێچەڵی سێکی بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووس زیادیانکردووە.

بەپێی ئامارەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، لە ساڵی 2021دا 79 حاڵەتی پێشێلکاری ئەنجامدراون، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووس و دەزگا ڕۆژنامەنووسییانەی پیشێلکارییان بەرامبەر کراوە 187 ڕۆژنامەنووس و دەزگا بوون.

حاڵەتەکان بەمشێوەیە بوون، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان 17 حاڵەت، ڕێگەنەدان و جیاکاری 31 حاڵەت، هێرش و سووکایەتی 22 حاڵەت، لێدان چوار حاڵەت، هەڕەشە دوو حاڵەت و داخستنی کەناڵ سێ حاڵەت تۆمارکراون.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئاشکرایکرد، کە ئەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە، 186 ڕۆژنامەنووسیان نێرینە بوون و یەکێکیان مێینە بووە.

بەپێی ئامارەکەی سەندیکا، پێشێلکارییەکان لە پارێزگای هەولێر 33 حاڵەتی پێشێلکاری تۆمارکراون، لە سلێمانی 20 حاڵەت، دهۆک سێ حاڵەت، هەڵەبجە یەک حاڵەت، کەرکوک 17 حاڵەت، خانەقین یەک حاڵەت و ڕۆژئاوای کوردستان سێ حاڵەت تۆمارکراون.

بەپێی بەدواداچوونی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، لە ساڵی 2021دا پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ژن و گێچەڵی سێکسی زیادیانکردووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

بابەتی دواتر

بڕیاری دەستگیركردن و بردنەبەردەم دادگا بۆ دەیان گەورە بەرپرسی عێراق دەركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share