پۆلیسی سلێمانی: پلەدارەكەی پێشمەرگە لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كوشتنی پلەدارە خانەنشینەكەی پێشمەرگە لەلایەن كوڕەكەی خۆیەوە ئەنجامدراوە و دەشڵێت، تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانى ئەفسەرێکى خانەنشین بەپلەی عەقید کوژرا، ئەمڕۆ لەلایەن ھێزەکانیانەوە بکوژەکەی دەستگیركرا و دانی بەتاوانەكەیدا نا.

دەشڵێت، “تۆمەتباری ڕوداوەكە كوڕی كوژراوەكەیە و ناوی (ك. ك. ئ) و لەدایکبووی 1991یە” لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکی تۆمەتبارەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بەھۆی “کێشەی خێزانییەوە” تاوانەکەی ئەنجامداوە.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی قڕگەی سلێمانی كه‌سێك به‌ناوی (كه‌مال ئه‌حمه‌د) تەقەی لێكرا و دوای ڕەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

دوابەدوای ڕوداوەكە سامان نادر، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاریی خێرای سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “كوژراوەكە تەمەنی 65 ساڵە و پله‌كەی عه‌قیدی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه”.

وتیشی، “گولە بەر سەری كەوتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی سیتییەکان خەرجکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،”زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی سیتییەکان خەرجکراوە”. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاوات محەمەد،…
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share