بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، “وەزارەتی دارایی عێراق جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە سەر دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی كە پێیوایە بەپێی بڕیاری دادگای فیداڵی، مووچە لە پشكی هەرێم بدرێت”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، پێشتر كە دەنگماندا بە یاسای بودجە و ئەو بڕگەیە لە یاسای بودجە جێگیركرا كە دەسەڵاتی تەواو بدرێتە حكومەتی عێراق لە كاتی كەمبوونەوەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تەرخانكراوی دارایی زیادبكات و ئەو گەرەنتییە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق وەرگیرا لە حاڵەتێكدا كەمبوونەوە روویدا حكومەت دەسەڵاتی زیادكردنی تەرخانكراوی دارایی هەبێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وتیشی، ” لەكاتی جێبەجێكردنی یاسای بودجە وەزارەتی دارایی عێراق جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە سەر دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی كە پێیوایە بەپێی بڕیاری دادگای فیداڵی دەبێت مووچە بدرێت، بەڵام لە پشكی هەرێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کارگێری خوێندنگەکان لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە ئاگاداری کارگێڕی خوێندنگەکان دەکاتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی e-Parwarda و ڕایدەگەیەنێت ئەو خوێندکارانەی ئەم…
Total
0
Share