بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكەنەوە

بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن كە چیا هاوار دەرگەڵەیی برازای شەهید نیاز رێگەپێدراوە و هەر كەسێكی دیكە بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسە بكات ئێمە لێی ئاگادارنین و نوێنەرایەتیی ئێمە ناكات.

بەپێی روونكردنەوەیەكی بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لە چەند رۆژی رابردوودا كەسێك بەناوی بنەماڵە و خوشكەزای شەهید نیاز دەرگەڵەیی چەند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسان و كاربەدەستان ئەنجامداوە، ئەو كەسە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی خزمایەتیشی لەگەڵ بنەماڵەكەمان نییە و لای ئێمە ناسراو نییە، وادیارە بە مەبەست كۆمەڵێك قسەی بێسەروبەر و بێڕێزیكردووە كە ئەمە دوورە لە داب و نەریت و ئادابی بنەماڵەكەمان و ئێمە لێی بێبەرین”.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، “هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە تەنها (چیا هاوار دەرگەڵەیی) برازای شەهید نیاز دەرگەڵەیی لەلایەن بنەماڵەكەمانەوە دیاریكراوە و رێگەپێدراوە كە لەسەر ئەم كەیسە پەیوەندی و بەدواداچوون بكات و هەر كەسێكی تر هەرجۆرە پەیوەندی و بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسە بكات ئێمە لێی بێئاگاین و نوێنەرایەتیی ئێمە ناكات”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ قەرزی كارەبا درا

بابەتی دواتر

هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە و پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
Total
0
Share