بڕیارێكی نوێ بۆ قەرزی كارەبا درا

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسووڵەی كارەبا بە بڕی 15% بۆ سێكتەرەكانی بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و حكومی دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی ئاگاداری نامەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسووڵەی كارەبا بە بڕی 15% بۆ سێكتەرەكانی بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و حكومی دەستیپێكردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كەڵەكەبووی پارەی كارەبا بۆ هەریەك لە سێكتەرەكانی (بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و حكومی) لەسبەینێوە دووشەممە 28ی ئابی 2023 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوامدەبێت و بۆیە لە سبەینێوە ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە خاوەنی پڕۆژە و شوێنی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵین و دەكەونە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتیمان ( بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی /ڕۆژهەڵات) سەردانمان بكەن لە بینای بەرێوەبەرایەتیمان لە گەڕەكی قالاوا بۆ دانەوەی قەرزی پارەی كارەباكانیان بە داشكاندنی 15%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كته‌بی سیاسيی یه‌كێتى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی-یه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌. له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى هاتووه‌،”ڕۆژی شەھیدی…
Total
0
Share