سلێمانی.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ کەمێک لەمەوبەر نزیک نەخۆشخانەی شار روویداوە.

باسی لەوەشکرد، دوو کەس بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و لەژێر چاودێری پزیشکیدان بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

بە گوێرەی قسەی چەند شایەتحاڵێت لە شوێنی رووداوەکەوە، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و زیانێکی زۆری ماددیان پێگەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share