عێراق بۆ هاوردەكردنی غازی سروشتی روو لە وڵاتێكی دیكە دەكات

رێككەوتنێكی سەرەتایی لەنێوان عێراق و توركمانستان-دا كراوە بۆ بەدەستهێنانی غازی سروشتی بەمەبەستی كارپێكردنی وێستگەكانی وزە، وەك ئەوەی تۆڕی مۆنیتەر بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، رێككەوتنێكە هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە غازی هاوردەكراوی ئێران.

بەپێی تۆڕەكە پێنجشەممەی رابردوو هەردوولا گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی سەرەتایی دەربارەی دابینكردنی غاز لەلایەن توركمانستان-ەوە بۆ عێراق لەجیاتی ئێران، بۆ ئەو ماوەیەی بەغداد كاری لەسەر وەبەرهێنان لە غازی سروشتیی “بێشومار”ی خۆی دەكات، كە تائێستا نەیتوانیوە بەكاریببات.

روونیشیدەكاتەوە، عێراق خاوەنی دوانزەهەمین یەدەگی غازە لە جیهاندا، بەڵام تائێستا ژێرخانی پێویستی نییە بۆ وەبەرهێنانی. دووپاتیشیكردەوە، لەئێستادا عێراق پشت بە ئێران دەبەستێت بۆ دەستەبەركردنی نزیكەی 40%ی پێداویستیی ساڵانەی لە وزە، بەپێی راپۆرتێكی پێشووی رۆیتەرز.

تۆڕی بلۆمبێرگی ئابوری لە راپۆرتێكدا كە مانگی رابردوو بڵاویكردەوە رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی توركمانستان بەدەست “گرفت و ئاستەنگ”ی هەناردەی غازەوە دەناڵێنێت.

بەپێی مۆنیتەر وردەكاریی چۆنیەتی هەناردەكە لە توركمانستانەوە یان ئەو بڕەی دەسەڵاتدارانی عێراق دەیانەوێت لێیەوە بەدەستیبهێنن ئاشكرانەكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد هەوڵدەدات پشتبەستنی بە غازی ئێرانی كەمبكاتەوە بەهۆی فشارە بەردەوامەكانی ئەمریكا لەسەری.

بابەتی پێشتر

زنجیرەیەک تەقینەوە رۆمانیایان هەژاند و دەیان قوربانی لێکەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە سنووری ماوەت کەوتەوە و کەسێک برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share