خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری بەخشرا بە دوو ئابوریناسی ئەمریكی

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەم، خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئابوریدا بەخشرا بە هەردوو زانای ئابوریناسی ئەمریكیی پاوڵ میڵگۆرم و ڕۆبێرت وێڵسن.

ئەكادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانست ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكرد، هەردوو ئابوریناسی ئەمریكیی ئەمریكیی پاوڵ میڵگۆرم و ڕۆبێرت وێڵسن، خەڵاتی نۆبڵ-ی 2020یان بۆ ئابوری بەدەستهێنا، بەهۆی ئەوەی بەشداربوونە لە تیۆری زیادكردنی بازاڕكاری.

ئەو خەڵاتەی بواری ئابوری بە فەرمی بەناوی Sveriges Riksbank، لە ساڵی 1969وە لەلایەن بانكی ناوەندیی سویدەوە دامەزراوە لە یادی ئەلفرێد نۆبڵ و لەو كاتەوە بە زانایانی ئابوری دەبەخشرێت.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی بە '329 ناسنامە و مۆری ساختە'وە دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share