بانکی نێودەوڵەتی: جیهان لەبەردەم هەڵاوسانێکی گەورەی نوێدایە

سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات لەوەی جیهان ڕووبەڕووی ماوەیەکی نوێ لە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخ دەبێتەوە، کێشەکانی خۆرئاوا و ڕوسیا و چین و لێکەوتەکانی کۆرۆنا پاڵنەرەکانی پشت ئەو قەیرانەن.

بەرزبوونەوەی زۆری نرخی وزە و خۆراک، زیاتر لە 60%ی ئابوورییە پێشکەوتووەکانی جیهانی تووشی هەڵاوسان کردووە بەڕێژەی 5%ی ساڵانە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، لە وڵاتانی تازە گەشەسەندووشدا ڕێژەکە لەسەروو 7%ـەوەیە.

ئۆگێستین کارستنز بەڕێوەبەری بانکەکە دەڵێت، “ئەمە پەیامێکە پێماندەڵێت لەبەردەم سەردەمێکی هەڵاوسانی نوێداین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەگەر پێشبینییەکەم ڕاستبێت پێویستە بانکی ناوەندیی جیهانی سیاسەتە ئابورییەکانی بگۆڕێت”.

کارستنز باسی لەوەکردووە، هەڵاوسان لە ئەمریکا لەسەروو 4.5% و لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپاش سەروو 3.5%ـەوەیە.

بە وتەی سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی، زۆرینەی ئەو کێشە ئابورییانەی ئێستا جیهان ڕووبەروویان دەبێتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ئابوریی دە ساڵی ڕابردوو یان زیاتری وڵاتان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت. یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share