ئاگر لە سنووری ماوەت کەوتەوە و کەسێک برینداربوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە سنووری گوندی کانی بوکێی قەزای ماوەت کەوتەوە و بەهۆیەوە کارمەندێکی پۆلیسی دارستانی ماوەت بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە بە بوونی ئاگرێك لە سنوری گوندی کانی بوکێ دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و توانیان بە ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاشکراشیکرد، “لە کاتی سەرقاڵ بوون بە کوژاندەوەی ئاگرەکە کارمەندێکی پۆلیسی دارستانی ماوەت بریندار بوو”.

باسیلەوەشکرد، “تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە کە بەهۆیەوە دوو دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و هەروەها رەز و باخێکی هاوڵاتییان سووتان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستدەبێت

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە لەسەرەتای هەفتەی…
Total
0
Share