نرخی نەوتی خاو بەرز بووەوە

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ تاڕادەیەك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، پاش ئەوەی دوێنێ ڕێژەیەكی زۆری بەهاكەی لەدەستدا، چین و ئەمریكا بە هۆكاری بوژانەوەی نرخی نەوت دەزاندرێت.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 62 دۆلار و 55 سەنت، هێماكەی سەوزە و بەرارود بە دوێنێ بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی) بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 9 سەنت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ دووشەممە نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا 4%ی بەهاكەی لەدەستدا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت دەگەڕێنێتەوە بۆ، داتا ئابورییەكانی ئەمریكا و چین كە گەشەیان بەخۆیانەوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق داوای گواستنەوەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاودێریی دارایی عێراق داوایکردووە مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە…
Total
0
Share