نەرویج فڕۆكە دەداتە ئۆكرانیا

سەرۆك وەزیری نەرویج لە ماوەی سەردانەكەیدا بۆ كێڤی پایتەختی ئۆكرانیا رایگەیاند وڵاتەكەی فڕۆكەی شەڕكەری F-16 دەدات بە ئۆكرانیا.

یۆناس گار ستۆیر سەرۆك وەزیرانی نەرویج رایگەیاند، ” پلانمان هەیە فڕۆكەی شەڕكەری F-16 ببەخشین بە ئۆكرانیا، لە كاتی خۆیدا وردەكاریی بڵاودەكەینەوە و لەگەڵ ئەوەشدا مووشەكی دژە فڕۆكە و كەلوپەلی دیكەی بە ئۆكرانیا دەدەین.ز

هاوكات بیۆرن ئارلید گرام وەزیری بەرگریی نەرویج-یش رایگەیاند، ” بەخشینی ئەم چەند فڕۆكە F-16 یە بە شێوەیەكی بەرچاو توانا سەربازییەكانی ئۆكرانیا پتەوتردەكەن”.

جێی ئاماژەیە بەشێك لە لە وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ هاوكاریی سەربازییان پێشكەشی ئۆكرانیا كردووە و بەردەوام برەویان بە پەیوەندییە سیاسییەكانیش لەگەڵ ئۆكرانیادا داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
Total
0
Share