توێژینەوەیەک: گەرمای هاوینی ئەمساڵ مەترسیدار دەبێت

زانایان هۆشداری دەدەن لە فراوانبوونی ناوچەكانی گەرمیی 50 پلەی سەدی

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، گەرمای هاوینی ئەمساڵ مەترسیداردەبێت، بەڵام نەک لەبەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەتەنها، بەڵکو بەهۆی ئەوەی جیهان ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی نییە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، لە توێژینەوەیەکی نوێیاندا زانایانی بەریتانی گەیشتوون بەو ئەنجامەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هاوینی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە لەسەرجەم کیشوەرەکانی گۆی زەوی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی ئەوەوەیە کە جیهان ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی نییە، بۆ نموونە ساڵی رابردوو بینیمان لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەوروپا قوربانیانی یەکەم ئەو کەسە بەتەمەنانە بوون کە بەتەنها دەژیان، جگە لەو خێزانە هەژارانەی ناتوانن فێنککەرەوە دابینبکەن”.

ئاشکراشیکردووە، “زۆرینەی خانووەکانی ئەوروپا فێنککەرەوەیان تێدانییە بۆیە مەترسییان لەسەرە، بەڵام لە دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی ئەوەی ئەزموونیان لەگەڵ گەرمادا هەیە، ئامادەکاریی کراوە و مەترسیان لەسەر نییە”.
بەپێی پێشبینییەکان هاوینی ساڵی 2023 گەرمترین دەبێت بەراورد بە ساڵانی رابروو هاوشێوەی نابێت.

 

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی نرخی مۆلیدەی سیتییەکانی دیاریکرد

بابەتی دواتر

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە…
Total
0
Share