سێ وڵاتی ئەوروپی: ئێران چەكی ئەتۆمی دروستدەكات

فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا دەڵێن، “چالاكییەكانی ئەمدواییانەی ئێران، هەنگاوی بنەڕەتیی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمیین.”

ئەو سێ وڵاتە ئەمڕۆ هەینی 12ی شوبات ڕایانگەیاند، “هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران شارستانیین، بۆیە دەبێت ئەو وڵاتە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕابگرێت.”

حكومەتەكانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە لێدوانی میدیاییدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە بە نیگەرانییەوە چاودێریی ڕەفتارەكانی ئێران و نیگەرانن لەو لێدوانەی ئێران كە وتبووی “یۆرانیۆمی كانزاییمان بەرهەمهێناوە.”

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، “ئێران دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی كانزای یۆرانیۆم بۆ ئەوەی وەك سووتەمەنی بۆ كوورە ئەتۆمییەكانی بەكاریبهێنێت.”

سەرەتای ئەم مانگە، حكومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند،  “ئێران لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئەو کەرەستانەی کە بۆ بەرهەمهێنانی یەک چەکی ئەتۆمی پێویستییەتی.”

بابەتی پێشتر

یەكێتی لەسەر زیندانیکراوانی بادینان ھاتەدەنگ

بابەتی دواتر

پاسی كارەبایی و سەكۆ و كەپری گەورە.. بەمجۆرە شیعەكان پێشوازی لە پاپا دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share