“ترەمپ بە هێمنی ناڕوات”.. بۆلتۆن هۆشداری لە زیانی گەورە دەدات

بۆلتۆن و ترەمپ

ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ترەمپ بە هێمنی لە دەسەڵات ناڕوات، پاش شكستەكەی لە بەرامبەر جۆ بایدن،ی ڕكابەرە دیموكراتییەكەی.

جۆن بۆلتۆن، ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی (CNN)ی ئەمریكی وتی، زۆرینەی خەڵك باوەڕیان وایە، یان لانیكەم ئومێدەوارن ترەمپ دان بە شكستەكەیدا دەنێت و بە هێمنی دەڕوات، بەڵام هەست بە ترس دەكەم لەوەی كاردانەوەكەی بەتەواوی پێچەوانە بێت.

هۆشداری ئەوەشیدا كە ترەمپ دەبێتە هۆی “زیانێكی گەورە” بە ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەبێ ئەوەی وردەكارییەكەی باسبكات.

دەربارەی بانگەشەی ڕودانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەی 3ی تشرینی دووەم بۆلتۆن ئەوەی خستەڕوو، لە كاتی هەڵبژاردنەكانەوە ئەوەمان بیست كە بەڵگە هەیە كە ڕودانی ساختەكاری و پلانگێڕی گەورە دەخاتەڕوو، بەڵام تائێستا ئەوەمان نەبینی، باوەڕیشم نییە هیچ بەڵگەیەك هەبێت.

ناكۆكییەكانی نێوان بۆڵتۆن و ترەمپ بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكرد، پاش ئەوەی ئەوەی یەكەمیان كتێبێكی بڵاوكردەوە و تیایدا بەشێك لە نهێنییەكانی تایبەت بە ترەمپ-ی بڵاوكردەوە لەژێر ناوی “ئەو ژوورەی تیایدا ڕویدا” و هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمریكا نەیتوانی لە بڵاوكردنەوە ڕایبگرێت.

بۆلتۆن لەدایكبووی 20ی تشرینی دووەمی 1948ە لە بالتیمۆر-ی ویلایەتی میریلاندی ئەمریكی. یاسای لە زانكۆ ییل خوێندووە و ساڵی 1970 تەواوی كردووە، بە كۆمارییەكی پارێزگار دادەنرێت و لە چەند ئیدارەیەكی جیاوازی كۆمارییەكاندا كاریكردووە، سەرەتاش لە سەرۆكایەتییەكەی ڕۆناڵد ڕیگان-ەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

 ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: پابەندین بە شەراکەتمان لەگەڵ ھێزەکانی عێراق

بابەتی دواتر

عێراق جگە لە نەوت خاوەنى چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share