رێگای سلێمانی- عەربەت نۆژەندەكرێتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی رێگای سلێمانی – عەربەت، لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سەردانێكی مەیدانی ئەنجامدا و رایگەیاند، پێویستە لە قۆناغی یەكەمدا زیادەڕۆییەكانی شەقامەكە لاببرێن و بەشێوازێكی نوێ شەقامەكە رێكبخرێتەوە ئەوەش لە پێناو خزمەتكردنی هاوڵاتییاندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

ئەمڕۆ شەممە، لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بە یاوەری بەرێوەبەری شارەوانیی رۆژەهەڵات ئەندازیارانی پڕۆژەكان ولێپرسراوانی بەشەكانی دیزاین و ئامێرەكان و لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی و خزمەتگوزاریی بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامی (سلێمانی – عەربەت) كە بە دەروازەی شاری سلێمانی دادەنرێت ئەو شەقامەی بەسەركردەوە.

لەسەردانەكەیدا باسی لە جێبەجێكردنی شەقامەكە كرد كە و رایگەیاند، “پێوستە سەرەتا زیادەڕۆییەكانی شەقامەكە لاببرێن بە شێوازیكی نوێ شەقامەكە رێكبخرێنەوە لەپێناوخزمەتكردنی هاوڵاتییاندا”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە میانەی سەردانەكەیدا ناوچەی پیشەسازی (دوو)ی بەسەركردەوە و لە كێشە و گرفتی خاوەن پیشەوەرەكانی كۆڵییەوە داوای لە كاسبكارانی ناوچەكە كرد كە هەستن بەلابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی كردوویانەتە سەرشەقام و شۆستە و زەوییە خزمەتگوزارییانەی كە موڵكی گشتین.

هاوكات ئاماژەی بەو زەوییانەش كرد كە بۆ ئەو پیشەوەرانە دانراون لە ناو گەڕەك و شەقامەكانی شاردا كاردەكەن و هەروەها گواستنەوەیان بۆ ناوچەی پیشەسازی دوو و هەر لەمیانی سەردانەكەیدا مەیدانی دارفرۆشانی بەسەركردەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.

بابەتی پێشتر

زانیارییەكی نوێ لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

کەسوکاری وەستا حەسەنی کەبابچی وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرادەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share