ڤیدیۆ.. کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتە ناو بەنداوی سەروچاوە و گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتەناو بەنداوی شارۆچکەی سەروچاوە لە قەزای حاجیئاوا و گیانیلەدەستدا.

شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاشکرایانکردووە، بەیانی ئەمڕۆ کە هێشتا کەمێک دونیا ڕووناکیکردووە، ئەو کەسە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کەوتووەتەناو بەنداوی سەرچاوە و نەیتوانیووە خۆی ڕزگاربکات.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییەی گیانیلەدەستداوە، ناوی (ئیسماعیل حەمەد سەردۆڵی) بووە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپتراوە کەوتووەتەناو بەنداوەکەوە.

شارۆچکەی سەرچاوە دەکەوێتە سنوری ناحیەی بێتواتە لە سنوری قەزای حاجیئاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین، لەناو شارۆچکەکەدا بەنداوێک هەیە کە هەربە بەنداوی سەرچاوە ناسراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی راگەیاندین پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان تێدەپەرێت

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەكەین كە چەندینجار بۆ…
Total
0
Share