کەسوکاری وەستا حەسەنی کەبابچی وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرادەکەن

کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی رایگەیاند, رووداوی گیانلەدەستدانی باوکی قەزاوقەدەر بووە و دەستی هیچ کەسێکی تێدا نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە کەسوکاری وەستا حەسەنی کەبابچی کەسایەتیی شاری سلێمانی کە دوێنێ لە رووداوێکدا گیانیلەدەستدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، “هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوەدەکەن کە کوژرابێت یان شتێكی دیکە، ناوبراو بە قەزاوقەدەر گیانیلەدەستداوە و ئەو کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “لە کاتی رووداوەکەدا وەستا حەسەن لەماڵەکەی خۆیدا بووە کوڕەکانی هەستاندووە بەیەکەوە بچنە سەر کار، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هیچ کەسێک و لەگەڵ کوڕەکانیشیدا نەبووە”.

هاوکات یەکێک لە کوڕەکانی وەستا حەسەن ئاشکرایکرد، “هیچ کێشەیەکی خێزانی و کێشەیەکی داراییمان نەبووە، ئەمە قەدەرە و ئێمە رازین پێی”.

 

بابەتی پێشتر

رێگای سلێمانی- عەربەت نۆژەندەكرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چلەی هاوین تەواوبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share