کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان کەش بە جێگیری دەمێنێتەوە.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەپێی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمارکراوە کە 46 پلەی سەدییە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەرانە کە 29 پلەی سەدییە.