حەج و عومرەی هەرێم روونکردنەوە لەسەر میکانیزمی ناونووسینی حەج دەدات

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناونوسین بۆ حەج لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی لینکەکەی عێراقەوە نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی کراوە بۆ ئەوەی پێشکەشکردن بکرێت بە دیجیتاڵی و هەوڵەکان بەردەوامییان هەیە و ئەگەر ئەمساڵ تەواوکرا، ئەوا لە رێگەی دیجیتاڵییەوە دەبێت و ئەگەر تەواو نەکرا ئەوا لە رێگەی فۆڕمەوە دەبێت و تیروپشکەکە لە رێگەی ئەلکترۆنییەوە دەکرێت.

راشیگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیان دەبێت و وردەکاریی ناونوسین بۆ حەجی ساڵی 2025 رادەگەیەندرێت و ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی مانگی داهاتوو یاخود مانگی داهاتووتر پڕۆسەی ناونوسین بۆ حەج دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینان: دڵخۆشین بە بڕیارەكەی حكومەت بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون ئەگەر ڕاستبێت

سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەك كۆمەڵەكەمان دڵخۆشین بەو بڕیارە ئەگەر ڕاستبێت و بە حكومەت دەڵێت، ” ماوەی…
Total
0
Share