لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 35 خوێندکار بریندار بوون

بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە، لەنێوان پاسێکی خوێندکاران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی 35 خوێندکار بریندار بوون.

خودێدا چوکی، بەرێوبەری ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شەنگال بە تۆڕی میدیایی ئێستاڕایگەیاند، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمرۆ لە سەر ڕێگای نێوان کۆمەڵگای خانەسور و ناحیەی سنونێ پاسێکی خوێندکاران توشی ڕووداوێکی هاتوچۆبوو لە جۆری پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری تانکەر، بەو هۆیەوە 35 خوێندکار برینداربوون.

خوێندکارەکان نیشتەجێی کومەڵگای خانەسورن لە قوناغی ئامادەیین لە خوێندنی ئێواران بەمەبەستی دەوامی خوێندن چوونەتە ناحیەی سنونێ.

لەبارەی ڕەوشی بریندارەکان، بەرێوەبەری ناحیەی سنونێ وتی، بەهۆی سەختی برینەکانیان شەش لەو خوێندکارانە گواستراونەتەوە بۆ نەخوشخانەی فریاکەوتنی موسڵ و ئەوانیتریش لە نەخوشخانەی سنونێ چارەسەردەکرێن.

May be an image of 4 people and outdoors

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەلایەن ژنانی تەكنیككارەوە ئەمساڵ دەیان مەحاویلەی كارەبای سلێمانی چاككراونەتەوە

كارەبای سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەم ساڵدا 165 محاویلەی كارەبا لەلایەن وەرشەی چاككردنەوەی كارەبای سلێمانییەوە چاككراونەتەوە، كە زۆرینەی فەرمانبەرانی ئەو…
Total
0
Share