دەنگۆیەك لەبارەی روفاتی ئەنفالكراوان لە بەغداد رەتدەكرێتەوە

پەرلەمانتارێكی كورد دەنگۆی بەخاكسپاردنی 171 روفاتی ئەنفالكراوان كە پێشتر دەرهێندراونەتەوە، رەتدەكاتەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، سەرلەبەری ئەو زانیاریانەی باس لەوە دەکەن گوایە پزیشکی دادی بەغداد بەنیازە خۆی 171 روفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان کە ئێستا لە پزیشکی دادی بەغدان بەخاک بسپێرن، سەرلەبەری ناڕاستن.

وتیشی، “لە بەدواداچوونمان لەگەڵ دکتۆر زەید بەڕێوەبەری پزیشکی دادی بەغداد دەرکەوت (…) روفاتەکان لە شوێنێکی شیاودا پارێزراون و هەرکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەون لەسەر چۆنێتیی ناردنەوەی، بەرێزەوە بەرێیدەکرێن بۆ زێدی خۆیان”.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەشدەكات، پێشتر لەگەڵ بەرپرسان لە پزیشکی داد و گۆڕە بە کۆمەڵەکان کۆبوونەتەوە و خۆیان لە نزیکەوە چوونەتە حزوری روفاتەکان.

دڵنیاییش بە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان دەدات كە ئەو دەنگۆیانە راست نین.

بابەتی پێشتر

سەربازێکی دیکەی فەرەنسی لە هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە ئەمریکا سکاڵا دژی مێسی تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share