تا ئێستا %15ی هاوڵاتییانی هەرێم ڤاکسینیان وەرگرتووە

وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستی ئاماری پێدانی ڤاکسین و پێشوازیكردنی هاوڵاتییان لە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە هاوڵاتییان وەک پێویست بەدەم ژەمی دووەمی ڤاکسینەوە نەچوون.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تا ئێستا یەک ملیار و 285 هەزار و 684 کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەو ژمارەیە تەنها 940 هەزار و 29 کەس ژەمی دووەمی ڤاکسینیان بەکارهێناوە.

ئامارەکە نیشانیدەدات بەکارهێنانی ڤاکسین بۆ ژەمی یەکەم لەناو چینی سەرووی 18 ساڵ %39 بووە و %29 لە تەمەنی سەرووی 12 ساڵەوە بوون و بەکۆی گشتی %21ی هاوڵاتییان ژەمی یەکەمیان بەکارهێناوە.

بەپێی ئەو ئامارە تا ئێستا %15ی هاوڵاتییانی هەرێم هەردوو ژەمیان بەکارهێناوە، لەکاتێکدا ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن ژەمی سێیەمیش بەکاربهێنن.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر گەنجێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا

بابەتی دواتر

كازمی: زانیارییەكانی ئێمە بوونەهۆی كوژرانی سەركردەكەی داعش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share