سەربازێکی دیکەی فەرەنسی لە هەولێر گیانیلەدەستدا

وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، سەربازێکی فەرەنسی دوای ئەوەی لەکاتی مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان، برینداربوو، گیانیلەدەستدا و ئەوەش دووەم رووداوی مردنە لەم هەفتەیەدا.

وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو سەربازە ناوی (نیکۆلاس لاتورتێ)یە، دوای برینداربوونی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “برینەکەی سەخت بووە و بە هەلیکۆپتەر گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر، لەوێ گیانیلەدەستداوە”.

بەر چەند رۆژێک سەربازێکی دیکەی فەرەنسا لەکاتی راهێنان بە هێزە عێراقییەکان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە هەولێر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك مام جەلال لە دوای خیانەتی ٣١ی ئاب: ئێمە ئەو هێزەین شۆڕشێكمان بەرپاكرد و سەرمانخست و ئاشبەتاڵمان بەئاشبەتاڵ كرد

لە دوای خیانەتی 31ی ئاب كە پارتی رژێمی سەدامی دیكتاتۆری ھێنایە شاری ھەولێر، دەبابەی بەعسیان ھێنایە سەر پەرلەمانی…
Total
0
Share