بەشدارحەسەن: لە هەولێر بەندكراوان لە بەڕێوەبەری چاكسازی دەترسن

ئەمڕۆش بۆ جارێكی دیكە لە هەولێر رێگا نەدرا تیمی پارێزەران، تەواوی چالاكوانانی بەندكراوی بادینان ببینن و سەرۆكی تیمی پارێزەرانیش دەڵێت، “لە هەولێر وەهێمكیان دروستكردووە بەندكراوان لە بەڕێوەبەرەكە دەترسن، لە سلێمانیش بەندكراوان رێز لە بەڕێوەبەرەكە دەگرن و سوێند بەسەری دەخۆن”.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی چالاكوانانی بەندكراوی بادینان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی پارێزەرانمان داوایانكرد سێ لە چالاكوانانی بەندكراوی بادینان ببینن، تەنها دوو لە بەندكراوانیان بینیوە و ئێمە ترسمان هەیە كە رێگا بە بینینی پارێزەران لە هەولێر نادرێـت.

راشیگەیاند، لە چاكسازیی گەورانی هەولێر وەهمێك دروستكراوە بەندكراوان لە بەڕێوەبەرەكە دەترسن، لە كاتێكدا لە سلێمانی بەڕێوەبەرەكە خۆی مامەڵە لەگەڵ بەندكراوان دەكات و رێزیان لێدەگرێت، جگەلەوەش لە شاری هەولێر پارێزەران یەك رۆژ لە هەفتەیەكدا بۆیان هەیە بەندكراوان ببینن، بەڵام لە سلێمانی پارێزەر دەتوانێت هەموو رۆژێك بەندكراو ببینێت.

ئەو پارێزەرە ئاشكرایكرد، لە چاكسازیی گەورانی هەولێر بینینی بەندكراوان لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆیە، لە كاتێكدا لە سلێمانی تا كاتژمێر 2:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ پارێزەر دەتوانێت بەندكراو ببینێت.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی شەڕەکەی قەزای تارمییەی بەغداد

بابەتی دواتر

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا پشتیوانمان بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش بەنداو و 23 پۆند ڕەزامەندییان لەسەردراوە و لە جێبەجێکردندان
هیچ یەکێکیان بۆ ئەمساڵ سوودیان نابێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی چەند هەنگاوێکی دەستپێکردووە، لە گرنگترینیان دروستکردنی بەنداو…
Total
0
Share