هۆکاری بەرزبوونەوەی شێرپەنجە لە عێراق ئاشکرادەکرێت

دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، پرۆسەی دەرهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکانەوە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

لە راپۆرتێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراقدا هاتووە، “لە پرۆسەی دەرهێنانی نەوت بڕێکی زۆر لە غازە ژەهراوییەکان دەچنە هەواوە و ژینگە پیس دەکەن هەر ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “لە کۆی هەر 100 هەزار کەسێک 76.3 کەس تووشی شێرپەنجە بوون لە ساڵی 2020 دا کە شێرپەنجەی سییەکان و موسەڵدان دیارترین جۆرەکانییەتی”.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراقدا هاتووە، “بەرزبوونەوەی رێژەی غازە دەردراوە ژەهراوییەکان هەموو پێوەرە رێگەپێدراوەکانی تێپەڕاندووە، ئەمەش بەشێکی بۆ لەکارکەوتنی بەشێكی زۆر لە وێستگەکانی هەڵسەنگاندنی دۆخی هەواو و ژینگە دەگەڕێتەوە، هەر بە نموونە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی بەسرە 17 وێستگە لە ساڵی 2019 ەوە لەکارکەوتوون، حەوت ئامێری دیکەیان لە ساڵی 2013 ەوە کارناکەن ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر دیاریکردنی واقعی ژینگەی و پیسبوونی ژینگە هەبووە.

 

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەرێم: دەستگیرا بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا

بابەتی دواتر

عێراق: تۆڕێکی گرێبەستی ساختە لە پێنج وەزارەتدا دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share