خواردنەوەی دوو کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا تەمەنت درێژ دەکات

لای بەشێکمان خواردنەوەی قاوە بەشێکە لە ڕۆتینی ڕۆژانە، توێژینەوەیەکی نوێی تەندروستیش سەلماندوویەتی خواردنەوەی دوو کوپ یان سێ کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەوروپی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و خۆپاراستن لێیان بڵاوکراوەتەوە، لەبەشێکیدا باسلەوەکراوە،” خواردنەوەی قاوە وەک بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانە تەمەن درێژ دەکات”.

توێژەران دەڵێن،” خواردنەوەی قاوە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە”.

پیتەر کیستلەر، نوسەری توێژینەوەکە ئاشکرایکرد، ” کافایین یەکێکە لە ناسراوترین پێکهاتەکانی ناو قاوە، بەڵام لە ڕاستیدا زیاتر لە 100 پێکهاتەی چالاکی بایلۆجی لەخۆی گرتووە”.

لە توێژینەوەکەدا کە 449 هەزار و 563 کەس بەشداریان تێداکردووە، تێبینی ئەوەکراوە. خواردنەوەی هەر جۆرێک لە جۆرەکانی قاوە( بێ کافایین، قاوەی ‌هاڕاو) یان هەر جۆرێکی دیکەی قاوە، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و مەترسی مردنی پێشوەختە کەمدەکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە شەش ڕۆژدا چوار هەزار تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە ڕایگەیاند، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن چارەسەریان بۆدەکرێت، تەنها…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
Total
0
Share