عێراق: تۆڕێکی گرێبەستی ساختە لە پێنج وەزارەتدا دەستگیرکران

هەڵمەتی بەئامانجگرتنی تۆڕەکانی گەندەڵی لە عێراق بەردەوامە ، کۆمیسیۆنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی ئاشکرا کرد کە پێکهاتووە لە بەرپرسانی پێنج وەزارەت کار لەسەر ساختەکردنی گرێبەستەکان دەکەن.

لای خۆیەوە کۆمیسیۆنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ئاماژەی بەوەکردووە توانیویانە تۆڕێکی ساخەتکاری هەڵبوەشێنێنەوە کە پێکهاتوون لە بەرپرسان لە فەرمانگە و وەزارەتەکانی داد، بازرگانی، کارەبا، ناوخۆ، بەرگری لەگەڵ بیناسازی و نیشتەجێبوون کە گرێبەستی ساختەیان کردووە و لەلایەن دەسەڵاتە باڵاکانی عێراقەوە پشتیوانیان کراوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە بەپێی یاداشتە دادوەرییەکان کە لەلایەن دادگای ناوەندی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیەوە دەرچووە لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە وەزیری ئێستای بازرگانیی عێڕاق پێشکەشی کردووە توانیویانە سەرۆکی ئەو تۆڕە دەستگیربکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەڵمەتی بەئامانجگرتنی تۆڕەکانی گەندەڵی لە عێراق لەلایەن حکومەتەوە بەردەوامە بەپێی ڕێبازێک کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە سەرەتای دەستبەکاربوونی بەڵێنیدا کە ڕێگا بە هیچ کردەوەیەک نەدات کە زیانی بە بەرژەوەندییە دارایی و ئابوورییەکانی گەلی عێراق دەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

هۆکاری بەرزبوونەوەی شێرپەنجە لە عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share