قوباد تاڵەبانی: کەرتی تەندروستیی سلێمانی باشترینە لەسەر ئاستی عێراق

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوو نەخۆشخانەی لە شاری سلێمانی کردەوە، دەڵێت، کەرتی تەندروستیی سلێمانی باشترینە لەسەر ئاستی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای کردنەوە دوو نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری و نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بە منداڵان لە سلێمانی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ” کەرتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی بە هەوڵ و هیمەتی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندەکانی باشترینە لەسەر ئاستی عێراق”.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری کەموکورتییەکانن لە کەرتی تەندروستی و وتی، “کار و پڕۆژەی گەورەترمان بە دەستەوەیە و بە پشتبەستن و بە هاوکاریی پزیشک و کارمەندە بە تواناکانمان بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین”.

 

بابەتی پێشتر

گەنجێكی كورد 28 هەزار دۆلاری بۆ گەشتیارێكی عەرەب گەڕاندەوە كە لێی ونببوو

بابەتی دواتر

پێچەوانەی پارتی<br> ڕەوتی سەدر: ناگەڕێینەوە بۆ حكومەتی سازان ئەنجامەكەی هەرچییەك بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share