ئاسایشی هەرێم: دەستگیرا بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیشگیراوە بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.

بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی و سنووری ئیدارەی راپەڕین، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون، هەروەها دەستگیراوە بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر جۆری (مەریوانە و شیشە)دا.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بەمجۆرەیە، ٠ ( آ، ڕ، س ) لەدایکبووی 1969، ( ئ، ن، ی ) لەدایکبووی 1983، ( آ، ق، آ ) لەدایکبووی 1985، ( ه، ن، ح ) لەدایکبووی 1994 و  ( ئ، ن، ن ) لەدایکبووی 1994.

بەپێی راگەیەندراوەکە سەرجەم تۆمەتبارەکان بە ماددەکانی (25 و 26 و 30 ) راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەندرا

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی…
Total
0
Share