لە مانگی ئەیلولدا ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند کە لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە دەستدەکرێت بە پرۆسەی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆسەی ناونووسین بۆ فەریزەی حەجی ساڵی داهاتوو لە مانگی ئەیلولدا دەستپێدەکات و پرۆسەی ناونووسین لە نووسینگەکانی حەج و عومرە دەبێت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف، “ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵییەوەیە دەتوانن ناویان بنووسن”.

لە وەرزی حەجی ساڵی 2023دا 4685 کەس فەریزەی حەجیان لە هەرێمی کوردستان بەجێهێنا، بەڵام تا ئێستا لەبارەی پشکی هەرێم بۆ ساڵی 2024 هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی لەبارەی پڕۆژەی کار و بازرگانییەوە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

عێراق بۆ ئەمساڵ پێویستی بە هاوردەکردنی هیچ بڕە گەنمێک نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕنی سەموونی گوڵیا داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستییەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەموونی گوڵیای لە گەڕەكی رزگاری داخست و خاوەنەكەشی…
Total
0
Share