عێراق بۆ ئەمساڵ پێویستی بە هاوردەکردنی هیچ بڕە گەنمێک نابێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند کە بۆ ئەمساڵی 2023 پێداویستیی ناوخۆیان لە گەنم لە بەرهەمی خۆماڵی پڕکردووەتەوە و پێویستییان بە هیچ بڕە گەنمێکی هاوردەکراو نابێت.

میساق عەبدولحسێن خەفاجی جێگری سکرتێری وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕە پارەیەکی بۆ پاڵپشتیی جوتیاران و بەروبومی کشتوکاڵی لە یاسای بودجەی گشتیدا دیاریکردووە.

ئاماژەی بەوەدا کە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن بووە، کە بڕێکی بەسە بۆ پشتگیریکردنی سەبەتەی خۆراک بەبێ ئەوەی پێویست بکات وەزارەت هاوردە بکات.

خەفاجی ویستی وەزارەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ زیادکردنی پشتیوانی بۆ جووتیاران لە ساڵی داهاتوودا، سەرەڕای ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت ئەو شێوازە تەقلیدییانە دەگۆڕێت کە پێشتر پیوستیان بە بڕیکی زۆر ئاو هەبوو، لە رێگەی بەکارهێنانی میکانیزم و کەلوپەلێکەوە کە بتوانن خۆیان لەگەڵ کەمی ئاودا بگونجێنن، ئەمەش گەرەنتی زیادبوونی بەرهەمهێنان دەکات.

بابەتی پێشتر

لە مانگی ئەیلولدا ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

چی روودەدات کاتێک کەسێک لە بۆشایی ئاسماندا دەمرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share