بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی و نیوەڕۆ، پاشان لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات، سەرەتا بارانبارین مامناوەند دەبێت، پاشان بارانەکە بەهێزتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە لە کاتەکانى ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە شەو درەنگدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە دەگاتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین، زۆرترین رێژەى دابارین لەسەر پارێزگاى دهۆک دەبێت بەتایبەتى (شیلادزێ، ئامێدى، جەمانکى، ئاکرێ)، هەروەها زیادبوونى خێراىی با لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکووک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت بە درێژایى کاتەکان، ئاستى دابارین لێزمە بارانى بەردەوام و هەندێک کات مامناوەند دەبێت، لە سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ بارانبارین شەپۆلێکى بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و لووتکەى ناوچە شاخاویییە بەرزەکان دەگرێتەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەکاتەکانى شەو درەنگدا لاواز دەبێت.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران دەستیپێكردەوە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سۆران لەبارەی هەژمارێکی فەیسبوک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share