ئۆتۆمبێلێک لە چیای ئەزمەڕ کەوتەوە خوارەوە

ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە لە چیای ئەزمەڕ کەوتە خوارەوە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە شۆفێرەکەی عەرەب بووە و سێ سەرنشینی لەگەڵدا بووە بەهۆی نەشارەزایی لەکاتی پێچکردنەوەدا کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە تەنها زیانی ماددی هەیە و لەئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی هێنانە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەن.
وێنەکان: بەرهەم مەحمود

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکانی دا و دوو پڕۆژە یاساشی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان و دوو پڕۆژە یاسای پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share