كەریم شكور: عێراق مووچەی مانگی 8 دابەشدەكات و كێشەكان چارەسەربكرێن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق 20ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و كێشەكانی پەیوەست بە نەوت و داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم چارەسەربكرێن لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی عێراقدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەدەكرێت.

كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق 20ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و ئەگەر پرسی نەوتی هەرێم و داهاتە نانەوتییەكان و ئەو قەرزانەی لەسەر حكومەتی هەرێم هەن كە ناكۆكییان لەسەرە چارەسەربكرێن لەو وادەیەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشدەكرێت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكرێت.

راشیگەیاند، بەپێی یاسای بودجە دەبێت هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی حكومەتی عێراق بكات و لەبەرامبەردا مانگانە زیاتر لە یەك ترلیۆن و 200 ملیار دیناری بۆ دێت، بەڵام تائێستا رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت رادەستدەكرێت و پێویستدەكات بابەتی داهاتە نانەوتییەكانیش چارەسەربكرێن تا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا رەوانەبكرێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

پاسێک لەسەر چیای ئەندێز کەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share