كۆیە.. لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل شەش كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردەوە، “لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای تۆكسۆن و جاك شەش كەس برینداربوون كە هۆكاری ڕووداوەكە ئەنجامدانی كرداری پێشكەوتنی هەڵەبووە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە رێگەی هەیبەت سوڵتان لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری ( هۆندای تۆكسۆن و جاك ) 6 كەس بریندار بوون هۆكاری ڕووداوەكە ئەنجامدانی كرداری پێشكەوتنی هەڵەبووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڕێژەی زۆریی رووداوەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە كرداری پێشكەوتنە لەلایەن شۆفێرانەوە بەهۆی ئەوەی سەرجەم رێگەكانی دەرەوەی كۆیە تاك سایدی چوون و هاتنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دوكان: بەشە بەنزینەكەی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە گەڕێندرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە قەزای دوكان دوا پشكنین دەركەوتووە زۆر خراپ بووە بڕیاردراوە بگەڕێندرێتەوە.…
Total
0
Share