سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر هاتەدەنگ

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتەكەی هاتەدەنگ و دەڵێت، “ئیسرائیل دەستی ئاشتییان بۆ درێژ دەکات.”

نافتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە توێتكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نوسیوویەتی، “چەندین کەسایەتیی شیعە و سوننەی عێراقی کۆبوونەتەوە و داوای ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە”.

دەشڵێت، “ئەو داوایە لە خەڵکەوە بووە نەک حکومەت، بۆیە ئیسرائیل دەستی ئاشتییان بۆ درێژ دەکات.”

قسەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دوای ئەوەدێت، دوێنێ هەینی، نزیكەی 300 كەسایەتیی سوننی و شیعی لە كۆبوونەوەیەكدا لە هەولێر داوایان لە حكومەتی عێراق كرد پەیوەندیی دیپلۆماتی لەگەڵ ئیسرائیل گرێبدات، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە.

لەكاردانەوەی ئەو پرسەشدا، سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران و زۆربەی سەركردە شیعەكان دژی ئەو كۆبوونەوەیە هاتنەدەنگ و ناڕەزایەتیی توندیان نیشاندا لەبەرامبەریشدا، هەریەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێئاگایی خۆیان لە ناوەرۆکی كۆبوونەوەكە دەربڕی، جەختیان لەوەشكردەوە، “ئەو بۆچوون و هەڵوێستانەی لەو کۆبوونەوەیە دەربڕاون، به‌‌ هیچ شێوەیه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.”

 

 

بابەتی پێشتر

برێنتفۆرد 3-3 لیڤه‌رپوڵ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی چۆڵنه‌کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تی هه‌رێم بۆ توركیا: داربڕین له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و جەخت لەوەدەكاتەوە، به‌ فه‌رمی ئاگاداری…
Total
1
Share