پاسێک لەسەر چیای ئەندێز کەوتەخوارەوە

پاسێک لەسەر رێگای چیای ئەندێز لە وڵاتی پیرۆ کەوتە خوارەوە و لانی کەم 20 کەس بوونە قوربانی.

بەیانی ئەمڕۆ پاسێک کە نزیکەی 50 سەرنشینی هەڵگرتبوو و لە شاری فیلکاشوامان بەرەو لیما بەڕێکەوتبوون و لە ناوچەی هوانکافێلیکا لەسەر چیای ئەندێز کە دەکەوێتە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی پیرۆ کەوتەخوارەوە.

بە وتەی پۆلیسی وڵاتەکە تا ئێستا 13 تەرم دۆزراونەتەوە و پێنج کەسیش برینەکانیان سەخت بووە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، کە لە ناویاندا مناڵیش هەن.

ئەم جۆرە رووداوە هاتوچۆ سەختانە لە پیرۆ دووبارەدەبنەوە، کە بەشێکی بۆ خراپی رێگاوبانەکانی وڵاتەکە دەگەڕێنەوە.

 

بابەتی پێشتر

كەریم شكور: عێراق مووچەی مانگی 8 دابەشدەكات و كێشەكان چارەسەربكرێن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی دواتر

ڤیزای عێراق بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتانە کرا بە خۆڕایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share