هاتوچۆی کۆیە: لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون

لە سنووری ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کامری کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەو هۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنووری ناحیەی سێگردکان لە نێوان گوندی کانی لەلەو گوندی ئۆمەر گومەت لە نزیک بەرزایی شیوەزەن ئۆتۆمێلێک لە جۆری کامری بە هۆی خێراییەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی دەکێشا بە ستوونی کارەبا و کەوتە چاڵێکەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، بە هۆی رووداوەکەوە سەرنشینێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون .

 

 

 

بابەتی پێشتر

دڵشاد شەهاب: هیچ هۆکارێک نییە مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستبکات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان بەیەکجاری دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
Total
0
Share