هاتوچۆ لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی روونكردنەوە دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ تۆماركردن و پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی رێگاپێدراوە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی رێنماییەكان تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی رێپێدراوە و هیچ گرفتیان نییە و بەپێی تایبەتمەندییەكانیان تۆماردەكرێن.

راشیگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بە كارەبا و بەنزین كاردەكەن بەهەمان میكانیزمی ئۆتۆمبێلەكانی دیكە رسووماتیان لێوەردەگیرێت و تۆماردەكرێن و هیچ گرفتێكیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسان: هیچ رۆژنامەنووسێک سکاڵای یاسایی تۆمارنەکردووە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان/ لقی سلێمانی لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردووی عەربەت رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ رۆژنامەنووس و میدیاکارێک سکاڵای یاسایی…
Total
0
Share