گفتوگۆ سەرەتاییەکان بۆ گواستنەوەى کانسیلۆ بۆ بەرشلۆنە گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی.
ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داواى چاڤی ڕاهێنەر بەدواى بەرگریکارێکی باڵی ڕاستدا دەگەڕێت
بە پێی ڕاگەیاندنەکان، کانسیلۆ دەستنیشان کراوە بۆ ئەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانیانەوە بکات.
بەرشلۆنە دەیەوێت بە خواستن کانسیلۆ بباتە یانەکەوە، تاکە کێشە ئەوەیە کە موچەى ساڵانەى ئەو یاریزانە پورتوگالییە زۆرە.
دوێنێ گفتوگۆکانی گواستنەوەى بۆ بەرشلۆنە گەیشتبووە قۆناغێکی گەورەوە.