یاریزانان بۆ ئیدارەی یونایتد: ئەم ڕاهێنەرەمان دەوێت

یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتد خواستیان لەسەر ئەوەیە ئیدارەی یانەکەیان لە هاوینی 2022 ماوریسیۆ پۆچتینۆ بخاتە جێگەی ڕاڵف ڕانیک.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن چەندین سەرچاوەی ناوداری بەریتانییەوە بڵاودەکرێنەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد دەستبەکاربوون بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی گونجاو بۆ یانەکەیان، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەکانی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان، هەروەها ئیریک تین هاخی ڕاهێنەری ئەیاکس ئەمستەردامیان دیاریکردووە.

یاریزانانی “ڕێد دێڤڵز” بۆچوون و بژاردەیان ڕوون و ئاشکرابووە، بەزۆرینەی دەنگ داوای کڕینی پۆچتینۆ-یان کردووە، پێیانوابووە ئەو ڕاهێنەرە شێوازی کارکردن و فەلسەفە و تاکتیکەکانی گونجاوترن، هەروەها ئەزموونی لە خوولی نایابی ئینگلیزیدا هەیە.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یونایتد هیچ بەڵێنێکیان بە یاریزانان نەداوە، بەڵکو هەردوو ڕاهێنەرەکە وەک بژاردەیەکی بەهێز لە چوارچێوەی داواکارییەکاندا ماونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دیپای و سێ هێرشبەری دیکە دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

بیلێتی لەبارەی مێسی-یەوە دەڵێت: ویستم بە شەق لێیبدەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share