ئاگر لە پشت هەواری شار لە شاری سلێمانی كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە پشت هەواری شار كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
راشیگەیاند، تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزندراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆلێنەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.