سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان رێککەوتن

ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە و لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان رێکەوتن.

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆبووینەوە، بە گشتی کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی باشی هەبوو و بۆ داهاتووش کۆبوونەوەکان بەردەوامیان دەبێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا هەموومان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هاوڕابووین، لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا قسە لەسەر وردەکاریی هەموارکردنەوەی ئەو ماددانەی یاساکە کە دەمانەوێت هەمواریان بکەینەوە گفتوگۆ دەکەین”.

باسیلەوەشکرد، “سەبارەت بە پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران، کۆدەنگ بووین لەسەر ئەوەی کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم پشت بەو تۆماری بایۆمەترییە ببەستین کە عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 بەکاریهێنا”.

 

 

بابەتی پێشتر

بەغداد.. 24 کەسی بیانی بە تۆمەتی یاریکردن بە نرخی دۆلار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

دارستانی بانی مەقان بەرفراوانتر دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share