کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سلێمانی زیادکران

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 10 کاتژمێر زیادیانکردووە.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەم چەند رۆژی رابردوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سلێمانی بۆ 10 کاتژمێر زیادیانکردووە، لە کاتێکدا لە دوو هەفتەی رابردوودا دۆخمان زۆر خراپ بوو بۆ شەش کاتژمێر کەمبووبووەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەم چەند رۆژەدا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە ئەمەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا هەیە، جگە لەوەش ئەم چەند رۆژە پلەی گەرما کەمێک بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە خواست کەمتربووەتەوە لەسەر کارەبا”.

وتیشی، “بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا جێگیر نییە، لەبەر ئەوە ناتوانین بڵێین بۆ داهاتوو بە تەواوی چەند کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان، بەڵام ئەگەر بتوانین بەم شێوەیە بەردەوام بین زۆر باش دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

بۆچی فەرەنسا حەوت گۆڕانکاری کرد؟

بابەتی دواتر

مالكی: ناردنی 400 ملیارەكە بۆ كوردستان نایاساییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share